سەردار قادر
هه‌موو كتێبێكی به نرخ، جیهان بە رووی خوێنه‌ردا ده‌کاته‌وه،
ئای چه‌ند جوانه كاتێ مرۆڤێك به‌عه‌شقه‌وه به‌ڵێن ده‌دات قه‌ڵه‌م هه‌ڵبگرێ و نووسین بکاته جوانترین پیشه بۆ بزه و خه‌نده‌ی منداڵان؛ به‌ڕاستی ئه‌وه‌ش ئه‌رکێکی رۆشنبیرانه و مرۆڤدۆستانه‌یه. که‌سێک به درێژایی ته‌مه‌نی شه‌ونخوونی بكا‌و خۆی بخاته پێگه‌ی رابه‌رێکه‌وه تا نه‌وه‌یه‌كی به ئاگا و هه‌ستیار په‌روه‌رده بكات، چونكه له خه‌ونیدا ده‌یه‌وێت رێنوێنی بیر و زه‌ینی ئه‌وانی تر بكات و هه‌ر له‌وێشه‌وه وه‌ك مرۆڤێكی خۆبه‌خش و خۆنه‌ویست ده‌یه‌وێت به سۆزه‌وه بگاته جوانترین زمانی دڵخوازی خۆی.
به‌ڵێ شاعیران و نووسه‌رانی منداڵان به‌رچاویان روونه، ئه‌وان جگه له‌و دوو چاوه‌ی كه پێی ده‌بینن، به چاوی سێهه‌میش ده‌گه‌ڕێن بۆ زۆر شتی نه‌بیستراو و نه‌وتراو، به‌ڵێ لای ئه‌وان ته‌نها بینین به‌س نیيه، به‌ڵكو بۆ رزگاركردنی خه‌یاڵ، خوێندنه‌وه و نووسینيش ته‌نها به‌هرەوه‌ر نین، به‌ڵكو ئافرێنه‌ریشن، ئه‌مه‌و جگه له شیعره ناسك و جوانه‌كانیان كه به‌رده‌وام له‌سه‌ر زاری منداڵانی كورددا، وه‌ك گۆرانیيه‌كی جوان ده‌یڵێنه‌وه. کتێبی «ئه‌ده‌ب و هونه‌ری منداڵان» كه بریتییه له چه‌ندین چاوپێکەوتن و دیمانه‌ی نووسه‌ر و شاعیران.
كتێبه‌كه لەبارەی ئەدەب و هونەری منداڵانەوە ده‌دوێت، ئەم كتێبه پڕه له گەشتی دوو نووسه‌ری هه‌ست ناسكی منداڵان، كه هه‌ر جاره‌و له ماڵی شاعیرێكدا ده‌بن به میوان، كۆی ئه‌م ده‌نگانەش ناسێنه‌ری ئه‌ده‌بیات و شيعری منداڵانی ئه‌م نیشتمانه‌ن و ئامانجیش له گه‌یاندنی ئه‌م ده‌نگه جیاوازانه، ده‌ستنیشان كردنی گه‌نجینه‌یەكه بۆ نه‌وه‌كانی ئێستا‌و داهاتوو، به خوێندنه‌وه‌ی هەموو ئه‌م باس و خواسانەی له‌م كتێبه‌دا کراون، دەتوانین بەو ئاکامە بگەین كه ئه‌م زانیارییانه کەرەستەیەکی زۆر گرنگن بۆ زانینی ئاستی گەشە و بیر و زەینی خوێنه‌ر، دەشتوانین وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی باش له ئێستا‌و ئاینده‌شدا سوودی زۆری لێ ببینرێ، تێکۆشان لەپێناو گەشەکردنی ئه‌ده‌بی منداڵانی کورددا، ئەرکێکی نەتەوەیی هەر مرۆڤێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و منداڵپارێزه، هەنگاونان لەم بوارەشدا هەستکردنه بۆ به‌ره‌وپێشچوون و گەشەسەندنی ئه‌م ئه‌ده‌بییاتەیە و خۆی له‌خۆیدا بەرپرسیارەتییه له ئاستی چارەنووسی مێژووی ئه‌ده‌بی منداڵاندا.
ديمانە و ئامادەکردنی ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن (د.هاوژین سڵێوه و رۆسته‌م خامۆش)ـه‌وه‌یه، كه بریتیيه له شانزه ته‌وه‌ر و زۆرترین باسی لایەنەکانی تایبەت بە منداڵانیان له‌خۆگرتووه.
ناوه‌ڕۆكی كتێبەکە پڕه له‌و دیمانه و چاوپێكه‌وتنانه كه هه‌ردوو نووسه‌ری به‌توانا له کتێبی (ئه‌ده‌ب و هونه‌ری منداڵان)دا باسی ده‌که‌ن.
لێره‌دا كۆی ئه‌م هه‌موو هه‌ناسه گوڵاویانه جارێكی تر لەسەرخۆ خوێنه‌ر ده‌به‌نه‌وه بۆ ئه‌و جوانییه‌ی سه‌رده‌می منداڵي و جارێكی تر خه‌یاڵمان قووڵتر ده‌كاته‌وه بۆ كتێبه جوانه‌كه‌ی (ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار) و مێوژه نایابه‌كه‌ی مام زۆراب، هه‌ر خوێنه‌رێكی راسته‌قینه‌ش له كۆتایيدا باشتر له راڤه و هزری ئه‌و شاعیرانه تێده‌گه‌ن كه چ رۆڵێكی سه‌ره‌کی ده‌گێڕن له‌نێو ئه‌م ئه‌ده‌به‌دا، تا ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی که ده‌ور و روانگه‌ی نووسه‌ر ده‌که‌وێته چ ئاستێكه‌وه.
سات له‌دوای ساتیش هه‌تا دێ ده‌بێته ئه‌و دیالکتیکەی كه له نێوان نووسه‌ر و خوێنه‌ردا به‌رجه‌سته بووه، .
هێماو ئاماژەکانی ئەم كتێبه، ئه‌ندێشه و هزری دوو خاوه‌ن قەڵەمی ئەفسوون و به‌توانایه، كه هه‌ڵوه‌دای ئه‌وه‌ن جارێكی تر له ده‌وری شاعیرانی منداڵان كۆببنه‌وه، تا له دوور و نزیكه‌وه پێكه‌وه هه‌ستی یه‌كتر بلاوێنن، شایانی باسه تایبەتمەندییەکانی ئه‌م کتێبە باس لە زۆربەی لایەنەکانی تایبەت بە منداڵانی لە خۆگرتووە، بەڵام زیاتر لە بارەی ئەدەب و هونەری منداڵانەوه بایه‌خی زیاتر پێدراوه، جیهانی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌مڕۆی منداڵانی كوردستان به‌رهه‌می مێژوویه‌كی كه‌م ته‌مه‌ن و خاوه‌ن ئه‌ده‌بێكی هه‌ژاره، له 100ساڵی رابردوودا و تا ئێره، گۆڕانێكی به‌رچاوی به‌خۆوه نه‌دیوه، که ببێته هۆی قه‌ڵه‌مباز و گۆڕانكاريیه‌كی سنوورشكێن له‌ناوخۆ و جیهاندا.
هه‌روه‌ها له گۆڕه‌پانی ئه‌ده‌بیاتی منداڵاندا، شيعری ئه‌مڕۆی منداڵان ده‌نگێکی كز و هه‌ناسه‌یه‌كی سواره، که له ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه ململانێ لەناوەوە و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌دا ره‌نگی گرتووه.
به گشتی ئه‌م كتێبه هه‌موو ئه‌و زانیارییانه له‌خۆده‌گرێت که پێوه‌ندییان به ئه‌ده‌بی منداڵانه‌وه هه‌یه و هه‌روه‌ها ده‌بێته رێنوێنێکی باش بۆ نووسه‌رانی ئەدەبیاتی منداڵان و ده‌بێته هۆی فراوانبوونی ئاستی رۆشنبیریی و گه‌لێک ئه‌زموونی به نرخیان به دیاری پێشكه‌ش ده‌كات.
ئه‌م كتێبه‌ش ئێستا داهاتووش گوگڵێكه بۆ گشت نووسه‌رانی نوێی منداڵان بۆ فێربوونی گشت ئه‌زموونه نوێیەکان، بۆ فێربوون له بواری قسه‌کردن، نووسین، کاری هونه‌ر و شیعر.
به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێم ئێمه پێویستمان به‌م كتێبه به‌نرخه‌یه، له هه‌موو ئان و ساتێك‌دا ئه‌م كتێبه راستێتیی ئه‌و راستییه‌یه که خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێکی گه‌وره‌یه، له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا بخوێنرێته‌وه، چێژێکی یه‌کجار سه‌یرت پێ ده‌به‌خشێت، ئه‌زموونێکی جوانت ده‌داتێ.
ئه‌مڕۆ خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم که كتێبی ((ئه‌ده‌ب و هونه‌ری منداڵان)) کتێبخانه بچکۆله‌که‌می رازاندۆته‌وه، له‌هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كدا شاعیرێكی بواری منداڵان دێت و جوانیی شیعری منداڵانمان بۆ راڤه ده‌كات و ئه‌وسا به‌ده‌م خه‌نده‌وه وشه‌ی گه‌وهه‌رینمان پێشکه‌ش ده‌کات، بۆیه له كۆتايیدا ده‌ڵێم هیوادارم ئه‌م كتێبه وه‌ربگێڕدرێت بۆسه‌ر زاراوه كورديیه‌كانی دیکە و چه‌ند جارێك چاپ بکرێتەوە، تا هه‌موومان سوودی لێ بببینين و بكەوێتە بەرچاوی زۆرترین خوێنەر.
*ناوەڕۆکی کتێبەکە و ناساندنی
ناوی کتێب: (ئەدەب و هونەری منداڵان)
بابەت: چاوپێکەوتن دەربارەی ئەدەب و هونەری منداڵان
دیمانە و ئامادەکردنی: د. هاوژین سڵیوە و رۆستەم خامۆش
نەخشەسازیی بەرگ: برەو شێخ تاڵب
سەرپەرشتیاری هونەری و چاپ: شێخ تاڵب
ئەم کتێبە لە دوو بەشی سەرەکی پێکهاتووە و (552) لاپەڕەیە.
تیراژ: (500) دانەیە و سەنتەری لێکۆڵینەوە و پەخشی کۆیە چاپ و بڵاوی کردۆتەوە.
تایبەتمەندییەکانی ئەو کتێبە:
باسی زۆربەی لایەنەکانی تایبەت بە منداڵانی لە خۆگرتووە، زیاتر لە بارەی ئەدەب و هونەری منداڵانەوەیە و (90) کەسی شارەزا و شاعیر و نووسەر بەشدارییان تێدا کردووە. (111) لێدوان و چاوپێکەوتنی لەخۆگرتووە.
تەوەرەکانی بەشی یەکەم
بەشی یەکەم لە (16) تەوەر پێکهاتووە و تەوەری یەکەمی لە (75) لێدوان لە (63) کەسی شارەزا وەرگیراوە. تەوەرەی دووەمیان دەربارەی ئەدەبی منداڵانە و تەوەرەی سێیەم: دەربارەی شیعری منداڵانە.
هەروەها تەوەرەی چوارەم دەربارەی چیرۆکی منداڵانە و تەوەرەی پێنجەمیش دەربارەی شیعر و چیرۆک و رۆمانی مێردمنداڵانە.
تەوەرەی شەشەم لە بارەی دەقی شانۆ و شانۆی منداڵانەوەیە و تەوەرەی حەوتەمیش دەربارەی نووسینە بۆ منداڵانی باخچە.
تەوەرەی هەشتەم دەربارەی نیگار‌کێشانی منداڵانە و تەوەرەی نۆیەمیش: دەربارەی کاریکاتێری منداڵانە. تەوەرەی دەیەم دەربارەی مۆزیک و گۆرانیی منداڵانە.
تەوەرەی یازدەیەم دەربارەی فیلم کارتۆنی منداڵانە و تەوەرەی دوازدەیەمیش دەربارەی رۆژنامەنووسیی منداڵانە.
تەوەرەی سیازدەیەم: دەربارەی رۆژی جیهانیی کتێبی منداڵانە و تەوەرەی چواردەیەم: دەربارەی کتێب و گۆڤاری منداڵانە. هەروەک تەوەرەی پازدەیەم دەربارەی وەرگێڕانە لە پێشخستنی ئەدەبی منداڵانی کورددا و دوا تەوەریش کە تەوەرەی شازدەیەمە دەربارەی بەرنامەی منداڵانە لە رادیۆ و تەلەفزیۆندا.
تەوەرەکانی بەشی دووەم:
لەم بەشەدا چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسایەتییەکانی بواری منداڵان کراوە و ژیاننامەکانیان خراوەتەڕوو.
ئەم بەشە (36) چاوپێکەوتنی لە خۆگرتووە، کە لەگەڵ (35) کەس لە شاعیران و نووسەران و شارەزایانی بواری ئەدەبیاتی منداڵاندا سازکراوە.