فێستیڤاڵی كەلتوری گەلان لە سلێمانی

10:17 - 2025-05-22
هەمەرەنگ
67 جار خوێندراوەتەوە

لە پێناو گرنگیدان بە كەلتوری كوردی و پاراستنی گیانی برایەتی و ئاشتی كورد و گەلانی ناوچەكە، دوێنێ چوارشەممە 21/5/2025 یەكەمین فێستیڤاڵی كەلتوری گەلان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت کە تێیدا  چەندین چالاكی هەمەڕەنگ و جیاواز پێشکەش دەكرێت.
لەم فێستیڤاڵەدا چەندین بەرنامەی جیاواز و هەمەڕەنگی وەك: میوزیك، گۆرانی و هەڵپەڕكێی گەلانی جیاوازی ناوچەكە نماییش دەكرێت. 
پێشانگەی بازاڕی بەرهەمە خۆماڵییەكان و پیشە دەستییەكانیش دەكرێتەوە وفێستیڤاڵەكە رۆژانە سەعات 4ی پاشنیوەڕۆ لە شانۆی رۆمانی لە پاركی هەواری شار لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
سلێمانی، كوردۆنیا فەتاح
فۆتۆ: حەمەعومەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان