نامەی سەرۆکی پێشوی ئەمریکا ״ئەبراهام لینکۆڵن״ بۆ مامۆستای کوڕەکەی

10:51 - 2022-08-11
کەلتور
441 جار خوێندراوەتەوە
ئەبراهام لینکۆڵن و کوڕەکەی

ئا: سارا محەمەد عەلی

ئەو دەبێ بزانێت هەموو خەڵک دادپەروەر و راستگۆ نین، بە کوڕەکەم بڵێ لە بەرامبەر هەرمرۆڤێکی خراپدا مرۆڤێکی باشیش هەیە. پێی بڵێ لە ناو هەموو مرۆڤێکی شکست خواردوودا پاڵەوانێك هەیە، پێی بڵێ لە بەرامبەر هەر سیاسەتمەدارێکی خۆپەرستدا رێبەرێکی جوامێریش هەیە، پێی بڵێ لە بەرامبەر هەر دوژمنێکدا دۆستێکیش هەیە، دەزانم کات دەبات، بەڵام فێری بکە بەهای دۆلارێک کە بە هەوڵ و ماندووبوونی خۆی پەیدای دەکا لە بەهای پێنج دۆلار زیاترە کە لەسەر زەوی دەیدۆزێتەوە. فێری بکە سود لە شکستەکانی ببینێت و چێژ لە سەرکەوتنەکانیشی وەربگرێت. پێی بڵێ لە مرۆڤی حەسود دوور بکەوێتەوە. ئەگەر دەتوانی فێری نهێنی زەردەخەنەی بکە، پێی بڵێ کتێب باشترین هاوڕێی ئەوە و لە ژیانیدا زۆرترین سوودی لێ دەبینێت. پێی بڵێ قووڵ بڕوانێ، لە هەڵفرینی مەلەکانی ئاسمان و گوڵەکانی ناو باخچە و هەنگەکان ورد بێتەوە. بە کوڕەکەم بڵێین کە کەوتن لە وانەکانی گرنگترە لەوەی بە قۆپی دەربچێت. پێی بڵێن لەگەڵ نەرم و نیانەکان نەرم و نیان و لەگەڵ ملهوڕەکان ملهوڕ بێت. فێری بکە باوەڕی بە بیروڕاکانی خۆی هەبێت تەنانەت ئەگەر هەمووان دژی بن. فێری بکە کەسایەتێکی بەهێزی هەبێت، شوێن قەرەباڵغی نەکەوێت، فێری بکە بە بێ لێکدانەوە گوێ لە هەموو قسەیەک بگرێت، بەڵام با تەنیا قسە باشەکان هەڵبژێرێت، ئەگەر دەتوانی فێری بکە لەکاتی نیگەرانیدا زەردەخەنە بکات. پێی بڵێ فرمێسك رشتن عەیب نیە، پێی بڵێ گوێچکەکانی لە ئاست هاتوهاوارەکاندا بگرێت، پێی بڵێن دەتوانێ نرخ بۆ ئەقڵ و بیرکردنەوەکانی دابنێت، بەڵام نرخ دیاری کردن بۆ دڵ بێ مانایە و هەرگیز ناتوانێ رۆحی بفرۆشێت. فێری بکە متمانەی بەخەڵک هەبێت. لە سەر پۆل بەنەرمی هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکە، بەڵام نازپەروەردەی مەکە، فێری سەبری بکە و لێگەرێ با ئازا بێت. 
رەنگە ئەوە چاوەڕوانییەکی زۆر بێت کە هەموو ئەو شتانە فێری کوڕەکەم بکەن، بەڵام دەمەوێ هەوڵی خۆتان بدەن. کوڕەکەم، پیاوێکی کەم تەمەنی زۆر باشە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان