گەڕەكی ئاشتی لە جەلەولا قیرتاودەكرێت

12:17 - 2025-05-22
کوردستان
111 جار خوێندراوەتەوە

شارەوانیی جەلەولا گەڕەكی ئاشتی قیرتاو دەكات و سەرۆكی شارەوانیش دەڵێت: رێگەكان رووناكدەكرێنەوە و دار و نەمامیان تێدا دەڕوێنرێت.
ئەندازیار محەمەد عەلی سەرۆكی شارەوانیی جەلەولا بە كوردستانی نوێ-ی وت: پرۆژەی قیرتاوكردنی گەڕەكی ئاشتی لە جێبەجێكردندایە، وتیشی: سەرەڕای دووسایدكردن و قیرتاوكردنی رێگە سەرەكییەكانی كۆڵانەكە، لە چوارچێوەی پرۆژەیەكدا رووناكدەكرێنەوە و سەوزیش دەكرێت.
ئاماژەی بەوەش كرد كە هەوڵدەدەن بەشی زۆری گەڕەكەكانی ناحیەكە قیرتاو و كۆنكرێت بكەن، پێش ئەوەش پرۆژەی ئاوەڕۆ و كێشەكانی دیكە چارەسەردەكرێن.
خانەقین، ئارۆ سامان

بابەتە پەیوەندیدارەکان