سەنتەری جینۆسایدی زانکۆی گەرمیان خەڵاتی هەموو ئەو نووسەر و رۆشنبیرانەی کرد کە بەشداربوون لە دەرکردن و بڵاوکردنەوەی گۆڤاری جینۆسایددا.
د. ئومێد بەرزان سەرۆکی سەنتەری جینۆساید لە زانکۆی گەرمیان بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: سەنتەرەکەیان، لە رێوڕەسمێکدا بڕوانامەی رێزلێنانی بەسەرجەم ئەو نووسەر و توێژەر و ئەدیبانە بەخشی کە بە نووسینی بابەت و توێژینەوەکانیان بەشدارییان لە دەرچواندنی گۆڤاری جینۆسایددا کردبوو، ئەوەش وەک پاڵپشتیی مەعنەوی و رێزگرتن لە قەڵەمەکانیان لە خزمەت پرسی ئەنفال و جینۆسایددا.
گەرمیان، حسێن عەزیز