بەرچاوڕوونییەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە

07:06 - 2025-05-24
کوردستان
168 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت کە هیچ پەیوەندییەکی بە کۆنفراسێکی  تایبەت بە ئێزدایەتییەوە نییە کە گوایە لە ماوەی داهاتوودا لە ئەلمانیا بەڕێوەدەچێت. 
یەکێتی هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی لەسەر پرسی رێزگرتن لە بیروباوەڕ و دابونەریتە تایبەتییەکانی سەرجەم ئاین و ئاینزاکانی کوردستان،  لەوانەش بیرو باوەڕی کوردانی ئێزدی، دووپاتدەکاتەوە و پشتیوانی خۆی لە هەر چالاکییەکی کۆمەڵگەی ئێزدی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات مەرجدار ناکات بە دەستوەرادان لە ئیشوکارەکانیان، بەڵکو لە روانگەی دیموکراسییەوە وەک پرسێکی تایبەت بە خۆیان لێی دەڕوانێت.
تەنها بۆ دڵنیایی زیاتری کۆمەڵگەی ئێزدی ئەم رونکردنەوەیەمان بە پێویست زانی.

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢٤-٥-٢٠٢٥

بابەتە پەیوەندیدارەکان