80 ساڵە عیراق وەك ئەمساڵ بێ ئاو نەبووە

10:54 - 2025-05-26
عیراق
72 جار خوێندراوەتەوە
لە عیراق مەترسییەكی زۆر لەسەر ئاوی عەمباركراو هەیە

رۆژی شەممە رێككەوتنی عیراق و توركیا لەسەر بەردانەوەی ئاوی فورات راگەیەندرا، دوێنێ یەكشەممەش هۆشداریدرا لەوەی 80 ساڵە عیراق وەك ئەمساڵ بێ ئاو نەبووە.
ئەمساڵ بڕێكی كەم باران باری و هاتنی ئاو لە دیجلە و فوراتیشەوە دابەزیووە، بۆیە مەترسییەكی زۆر لەسەر ئاوی عەمباركراو هەیە و لەوبارەیەوە خالید موسحەب وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاندووە: ئەمساڵ كەمی ئاو لە ساڵی 2024 خراپترە، بۆیە دەسەڵاتداران ناچارن رووبەری زەوی چێندراوی كشتوكاڵی لەم هاوینەدا كەمبكەنەوە، راشیگەیاندووە، عیراق كەمتر 40 %ی بەشە ئاوی شایستەی خۆی پێدەگات.
بەگوێرەی داتاكانی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق، سەرەتای وەرزی هاوین دەبوایە لە 18 ملیار مەتر سێجا ئاوی عەمباركراو كەمتر نەبووایە، بەڵام ئێستا نزیكەی 10 ملیار مەتر سێجا ئاو هەیە. ئەوەش ئاشكراكراوە، كە 80 ساڵە ئاستی ئاوی عەمباركراو ئەوەندە دانەبەزیووە.
كوردستانی نوێ

بابەتە پەیوەندیدارەکان