لەچوارچێوەی هەوڵەکاندا بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیانی ناحیەی جەلەولا، پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لەو شارەدا بەردەوامن و لەو چوارچێوەیەدا نەخۆشخانەی شارەکە فراوانتردەکریت.
مەهدی حیكمەت بەڕێوەبەری ناحیەی جەلەولا بۆ كوردستانی نوێ وتی: پرۆژەی فراوانكردنی نەخۆشخانەی ناحیەی جەلەولا بەردەوامە و بەشی زۆری كارەكانی تەواوبووە.
وتیشی: ئەم پرۆژەیە فراوانكردن و دروستكردنی چەند بەشێكی نوێ دەگرێتەوە، بۆئەوەی ئەو فشارەی لەسەری بووە كەمبكرێتەوە و بتوانرێت زۆرترین هاووڵاتی چارەسەر بكات، جگە لەوەش باشترین خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشكەش بكات.
جەختیكردەوە: داوامان لە ئەنجامدەرانی پرۆژەكە كردووە كە بەخێرایی كاری لەسەربكەن بۆئەوەی بە زووترین كات بكەوێتە خزمەت هاووڵاتیان، بڕیاریشە چەندین ئامێری پێشكەوتووی بۆ دابین بکرێت.
خانەقین، ئارۆ سامان