كه‌مبارانی ئه‌مساڵ، ترسی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و عیراقدا دروستكردووه، به‌ڵام له سلێمانی تائێستا ره‌وشه‌كه باشه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ڕووی دابینكردنی ئاوه‌وه بۆ هاووڵاتیان، تائێستا هیچ كێشه‌یه‌ك نییه و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن بۆئه‌وه‌ی مانگه‌كانی داهاتوو دابه‌شكردنی ئاو وه‌ك ئێستا به‌رده‌وام بێت.
ئامانج جه‌لال وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: راسته به‌هۆی كه‌مبارانی و وشكه‌ساڵییه‌وه ئێستا ئاوی پرۆژه‌ی سه‌رچنار كه‌میكردووه، به‌ڵام دابه‌شكردنی ئاو له شاری سلێمانی هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و وه‌كو پێشتر وایه. وتیشی: له ماوه‌ی رابردوودا كۆمه‌ڵێك كێشه هه‌بوون وه‌ك وه‌رگری هێڵی یه‌ك و دووی ئاوی دوكان- سلێمانی، كه له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی لم و ئه‌و پاشماوانه‌ی گه‌شتیاران فڕێی ده‌ده‌نه ناو ئاوی دوكان، گرفت دروستبووبوو، سه‌ره‌ڕای بڕانی كاره‌با له ماوه‌كانی رابردوو، دوای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دوو كێشه‌یه ئێستا دابه‌شكردنی ئاو له شاری سلێمانی ئاساییه. ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، بۆ مانگه‌كانی ئاینده هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی هیچ كێشه و گرفتێك له دابه‌شكردنی ئاو له شاری سلێمانیدا دروست نه‌بێت.
كوردستانی نوێ، هیوا كازم