سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە سوپای تورکیا بە چڕی زنجیرە چیای مەتینا و گوندەکانی لە سنووری ئامێدی بۆردوومان کرد.
سەرچاوەیەک لە سنووری ناحیەی ئامێدی رایگەیاند، لە دوێنێوە تۆپخانەی تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی سنووری ئامێدی و دێرەلوک و چیای مەتینا.
بۆردومانەکانی سوپای تورکیا لەو ناوچانە لەکاتێکدایە کە پە.کە.کە لە کۆنگرەی 12ی خۆیدا بڕیاریدا بە کۆتاییهێنان بە هەموو ئەو چالاکییانەی لەژێر ناوی پە.کە.کەدا بەڕێوەدەچێت.