دکتۆر یان دکتۆرە؟

01:26 - 2022-08-12
کەلتور
1503 جار خوێندراوەتەوە

دیارە لە زمانی عەرەبیدا نێر و مێ هەیە و لە زمانی کوردیدا لە شێوەزاری کرمانجی خواروو یان سۆرانیدا بە هیچ جۆرێک نێر و مێ نییە. بۆ نموونە لە زمانی عەرەبیدا معلم و معلمە هەیە بەڵام لە کوردیدا بۆ هەردووکی دەڵێین: مامۆستا. دیارە لە زمانی عەرەبیشدا تەنیا ئەو ناوانە نێر ومێیان لێ دروست دەکرێت کە عەرەبین. بەڵام بە هەڵەیەکی باو لە زمانی عەرەبیدا وشەی دکتورە دروست کراوە. لەبەر ئەوەی ئەم وشەیە عەرەبی نییە و ئینگلیزییە ( doctor) مێی لێ دروست ناکرێت. لە زمانی کوردیشدا بە دووبارەکردنەوەی ئەو هەڵە باوەی زمانی عەرەبی هەندێک نەشارەزای زمان بۆ ژن دەڵێن دکتۆرە فڵان. بێگومان ئەمە هەڵەیەکی زەقە و لە کوردیدا بۆ پیاو و ژن هەر دکتۆر راستە و دەبێ وا بەکار بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان