بە بۆنەى ساڵیادى 50 ساڵەى دامەزراندنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستانەوە، حزبی شیوعیی چین نامەیەکى پیرۆزبایی ئاراستەى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات.
دەقی نامەکەى بەشی نێودەوڵەتیی کۆمیتەی ناوەندیی CPCى چین:
بەبۆنەی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، بەشی نێودەوڵەتیی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعیی چین پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی یەکێتی دەکات.
هیواخوازین حزبەکەتان بە سەرکردایەتی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی بەردەوام بێت لە پێشکەوتن و رۆڵی کارا لە گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتی عیراق بەتایبەتی هەرێمی کوردستان.
حزبی شیوعیی چین گرنگییەکی زۆر بە پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە عیراق دەدات و ئامادەیە زیاتر ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە حوکمڕانی دەوڵەت لەگەڵ یەکێتی قووڵتر بکاتەوە، هەروەها یارمەتی پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیژی چین و عیراق دەدات، کە سوود بە هەردوو وڵات و گەلەکەیان بگەیەنێت.
بەشی نێودەوڵەتیی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعیی چین