فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دەڵێت له په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆدان له‌گه‌ڵ توركیا و وێبسایتێکی ئەمریکیش ئاشکرای دەکات کە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشنیازی دیدارێکی کردووە لەگەڵ لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان لە دیمەشق، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومەتی راگوزەری سووریا بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع.
به‌گوێره‌ی هەواڵێکی سكای نیوز، مه.زڵوم عه.بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه.سه.ده) رایگه‌یاندووە، هێزه‌كانیان له په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆدان له‌گه‌ڵ توركیا و ده‌رگاشیان كراوه‌یه بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، له‌نێویاندا دیدارێكی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا.
مه.زڵوم عه.بدی ده‌شڵێت، هه.سه.ده و توركه‌كان شه‌ڕی درێژخایه‌نیان له دژی یه‌كتر كردووه، به‌ڵام ئاگربه‌ستێكی كاتی ئه‌و پێكدادانانه‌ی له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا راگرتووه، به‌هیوان ئاگربه‌سته‌كه ببێته هه‌میشه‌یی.
هاوکات تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ مە.زڵوم عە.بدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەنجامداوە و دڵنیایی داوە لە بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا وێبسایتی مۆنیتەری ئەمریکی لەزاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە دوایین پێشکەوتنی دانوستانەکانی نێوان تورکیا و هەسەدەی ئاشکراکردووە، ئەوەش بەپشتبەستن بە پێشنیازێکی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان لە دیمەشق، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومەتی راگوزەری سووریا بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع.
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، باراک پشتگیریی دانوستانەکانی نێوان هەسەدە و تورکیای کردووە، بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوانیان، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە لە دەرئەنجامى نەرمبوونی هەڵوێستی ئەنقەرەدا دێت، بەرامبەر بە هێزەکانی سووریا دیموکرات، دوای چەندین ساڵ لە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا.