بۆ رۆژی جیهانی منداڵان

12:19 - 2025-06-01
هەمەرەنگ
18 جار خوێندراوەتەوە

منداڵ، یان نەوەی داهاتوو گەورەترین سەروەت و سامانی هەر گەل و نەتەوەیەكە و داینەمۆ و دروستكەری داهاتوون، بۆیە ئەركی تاك و كۆمەڵگە و حكومەتە لە ئاست منداڵاندا، زۆر بە وردی و بەرپرسیارانە هەنگاو بنێن بەتایبەتی بۆ نەتەوەیەكی وەكو كورد كە بەبەردەوامی لە هەموو لایەكەوە هەڕەشە و مەترسی لەناوبردنی لەسەرە، بەتایبەتی لە دۆخێكی وەك ئەمڕۆدا كە بە هۆكاری قەیران و هۆكاری جۆراوجۆری دیكەوە خێزان وەكو سەرچاوەی سەرەكی منداڵ دروستكردن و پەروەردەكردن و ئاڕاستەكردنییەوە هەڕەشە و مەترسی جدی لەسەرە و ئاماری دادگاكانیش لەبارەی بەرزیی رێژەی جیابوونەوە لەچاو رێژەی هاوسەرگیری ئاماژەی زۆر ترسناكمان پێدەدەن، ئەگەر
بێت و پلان و چارەسەری دڵسۆزانە نەبێت ئەوا ئایندەی ئەم میللەتە لە مەترسیدایە، جگە لەوەش زیادبوونی منداڵی نەبەكام و سەرهەڵدانی چەندین نەخۆشی ترسناك لەنێو منداڵاندا بەهۆكاری خراپیی خواردن وخواردنەوە و پیسبوونی ئاو و هەوا و ژینگە و ئامێرە تەكنۆلۆژییەكان و ئالودەبوون یەكێكی ترە لە هۆكارەكانی هەڕەشەكردن لە ژیانی منداڵانی ئێستا و نەوەكانی داهاتوومان بۆیە دەبێت هەمووان 
ئەركی بەرپرسیارێتی خۆمان بەرامبەر بە منداڵان لەئەستۆ بگرین و چیدیكە ڕێگە نەدەین ژیانی منداڵان لەژێر هەڕەشە و مەترسیدا بێت و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بكرێت تا بەباشی گەشە بكەن لەهەموو روویەكەوە و لەداهاتووشدا ببن بە تاكێكی تەندروست و بەهێز و هەڵگری خواست و داوا ڕەواكانیان بن.

هێرش ئەنوەر محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان