سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆببێتەوە، چاوەڕواندەکرێت بڕیارێک لەبارەی مووچەوە بدات.
هەرێم کەمال ئاغا دەڵێت، هەموولایەنەکان لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بەغدا بەر لەجەژنی قوربان مووچەیەک بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
وتیشی، یەکێک لە ئەگەرەکان ناردنی مووچەیە بەقەرز، تاوەکو رێگەچارەی یاسایی بۆ کێسەی مووچە دەدۆزرێتەوە.