دوێنێ، سەرۆک کۆماری عیراق لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە جۆزاف عەون سەرۆک کۆماری لوبنان و وەفدی هاوڕێی کرد و پشتیوانیی عیراقی بۆ لوبنان دووپاتکردەوە.
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لەکۆبوونەوەیەکی دووقۆڵیدا لەگەڵ هاوتا لوبنانییەکەی، جەختی لە بەهێزی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عیراق و لوبنان و پەرۆشیی پەرەپێدان و گەشەپێدان و گرنگیی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەبوارە جیاجیاکاندا کردەوە، تاوتوێی بارودۆخی لوبنان و ناوچەکه کرا و جەختیش له پێویستیی هەوڵدانی زیاتری نێودەوڵەتی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەشداریکردن لە گفتوگۆی هێمن و بنیاتنەر بۆ به دیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری له ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کردەوه.
لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک کۆمار هەڵوێستی نەگۆڕی عیراقی بەرامبەر لوبنان دووپاتکردەوە، لەسەربنەمای پشتگیریکردن لە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی و خزمەتکردن بە بەرژەوەندیی گەلەکەی.