گۆڕانكارییەكانی كەشو هەوا باڵندەكانی بێڕەنگ كردووە

10:18 - 2022-08-13
ژینگە
601 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەكی نوێ لە ئەوروپا كراوە و دەركەوتووە لە ماوەی چەند ساڵێكدا، بە هۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە هەندێك جۆری باڵندە  رەنگی پەڕەكانیان بە تەواوی كاڵبووەتەوە و گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواش بە هۆكاری سەرەكی ئەو دیاردەیە لەقەڵەم دەدەن.
توێژەرەوەكانی زانكۆی هەرێمی باسكی ئیسپانیا،  لە ساڵی 2005ەوە  دەستییانكردووە بە چاودێریكردنی دوو گروپی جۆرە باڵندەیەك لە باشوری فەرەنسا، كە یەكێكیان لە دەوروبەری مۆنبیلییە دەژی و ئەوی تریان لە باكوری خۆرئاوای دورگەی كۆرسیكا، ئەم چاودێریكردنە  ماوەی 14 ساڵی خایاندووە ، واتە لە 2005ەوە بۆ 2019 .
لەو ماوەیەشدا 5800  تێبینیان تۆماركردووە دەربارەی تایبەتمەندییەكانی  ئەو جۆرە باڵندەیە هەندێكیان زۆر سەرنجڕاكێشن بەو پێیەی باڵندەكان تاجێكی شین لەسەر سەریانە و سنگییان زەردێكی تۆخە.
دەرەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیەی زاناكان لە گۆڤاری (ئەمریكان نەیچرالیست) دا بڵاو كراوەتەوەو ئاماژە بەوەدراوە لە ماوەی ئەو نۆزدە ساڵەدا تاج و سەر سنگی ئەو باڵندانە كاڵ بوونەتەوە  و ئەمەش بە لای زاناكانەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشو هەوا كاریگەرییان لە رەنگی  پەڕی ئەو باڵندانە كردووە.
هەروەها  ئەو زانایانە ئەوەشیان ئاشكراكردووە رەنگە گۆرانكارییەكانی كەشوهەوا كاربكاتە سەر رەفتاری ئەو باڵندانە و چەند جۆرێكی تری ئاژەڵ و باڵندەی  ئەو ناوچانەی توێژینەوەكەیان تێدا كردووە.   
سەرچاوە: البیئة والتنمیة 

بابەتە پەیوەندیدارەکان