یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری کەرکوک، لە چوارچێوەی رێورەسمێکی تایبەت بە یادی 50 ساڵەی دامەزراندنیدا (32) یەکەی نیشتەجێبوونی وەک وەجبەی یەکەم بەسەر (32) خانەوادەی کەمدەرامەتدا دابەشکرد.
رێورەسمی دابەشکردنەکە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی کەرکوک بە ئامادەبوونی هەڤاڵان ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری کەرکوک سەڵاحەدینی یەکێتی سیروان کوێخا نەجم، رەوەند مەلا مەحمود، و ئاڤێستا شێخ محەمەد بەڕێوەچوو.
ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەمە وەجبەی یەکەمە و لە ماوەی داهاتووشدا دەست بە دابەشکردنی وەجبەی دووەمی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەکرێت وەک دیاری پێشکەش بە خانەوادە شایستەکانی دیکە دەکرێت.