كتێبـی (پارتیزانەكانی دوای ئەنفال) بڵاوكرایەوە

10:51 - 2025-06-03
کوردستان
78 جار خوێندراوەتەوە

بۆردی هۆشیاریی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، لە درێژەی چالاكییەكانیدا بۆ یادی یۆبیلی زێڕینی یەكێتی، رێوڕەسمێكی بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبـی (پارتیزانەكانی دوای ئەنفال) رێكخست.
 محەمەد حەمەتەقی نووسەری كتێبەكە قسەی لەسەر چۆنێتی بەرهەمهێنان و نووسینی كتێبـەكەی كرد و رایگەیاند: پارتیزانەكان لە شاخ و گوند و ناوچە وێرانكراوەكان درێژەیان بە خەبات دا و بەگژ دیكتاتۆردا چوونەوە، لەو كاتەدا ململانێی پارتیزانەكان لەگەڵ رژێمی بەعسدا سەخت بوو، ئەوەش بەهۆی سووتان و رووخانی گوندەكان و تەنانەت ژەهراویكردنی كانیاو و سەرچاوەكانی ئاو و نەهێشتنی ژیان لە گوندەكاندا.
بۆردی هۆشیاری، ئەمڕۆ سێشەممە 3/6 سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ لە ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، ناساندن بۆ كتێبـی (سەنگەر و خوێن) لە نووسینی ئەمیرە محەمەد دەكات، هەروەها رۆژی چوارشەممە 4/6 سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ لە كافتریای ئەمنەسوورەكە، رێوڕەسمێك بۆ ناساندنی كتێبـی (كوردستان و بزوتنەوەی نەتەوەیی كورد) لە نووسینی سەرۆك مام جەلال و وەرگێڕانی سەركەوت جەلیل، رێكدەخات.
 

بابەتە پەیوەندیدارەکان