عەدنان خەلیل بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان بە كوردستانی نوێ -ی راگەیاند: کارکردن لە بەشی دووەمی پرۆژەی رێگەسازیی گوندی گەرمکی شاتری لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەردەوامە، کە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەشێوەی راستەوخۆ جێبەجێی دەکات، درێژی رێگەکە پێنج کیلۆمەترە و نزیکەی 50 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە، تا ئێستا 95 ٪ کارەکانی ئەنجامدراوە و لە قۆناغی کۆتاییدایە.
راشیگەیاند: پرۆژەیەکی گرنگە و چەند گوندێکی گەرمیان بەیەک دەگەیەنێت و ئاستەنگی هاتووچۆیان چارەسەردەکات.
کەلار، حسێن عەزیز