لە كفری پرۆژەی راكێشانی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ ناوبازاڕ (پیشەوەرەكان) چووە قۆناغی جێبەجێكردنەوە و ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ جێبەجێكردنی چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاریی لە سنوورەكەدا.
ئەندازیار عەلی خورشید سەرۆكی شارەوانیی كفری بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پرۆژەكە لەسەر بودجەی شارەوانیی كفری ئەنجام دەدرێت و بەشێكی زۆری خاوەنكارەكانی سەنتەری بازاڕی كفری سوودی لێدەبینن.
كفری، حەیدەر ئەحمەد