نەشتەرگەریی مێشک بە زیرەکیی دەستکرد

10:42 - 2025-06-04
ڕاپۆرت
133 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دڵان سامان

ئەندازیارانی پەیمانگەی ماساچووستس بۆ تەکنۆلۆژیا MIT  دەزوویەکی رۆبۆتی زیرەکیان دروست کردووە کە دەتوانێت بەبێ نەشتەرگەری، مەینی خوێن لە مێشکدا لاببات.

ئەم داهێنانە چییە؟
دەزوویەکی رۆبۆتیی نەرمی لەڕادەبەدەر ورد و باریکە، لە: ماددەی نیکل- تیتانیۆم دروستکراوە (کە نەرمی دەپارێزێت و بەرگری لە شێواندن دەکات)، هاوکات بە هایدرۆجێڵی گەیەنەری کارەبا داپۆشراوە، ئەمەش وای لێدەکات نەرم و سەلامەت بێت بۆ جووڵە لەناو دەمارە وردەکانی مێشکدا.

چۆن کاردەکات؟
دەکرێتە خوێنبەرەکانەوە وەک قەستەرە، بە بەکارهێنانی کێڵگەیەکی موگناتیسی دەرەکی رێنمایی دەکرێت، ئەمەش رێگە بە کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی جوڵەکەی دەدات، بۆیە دەتوانێت بگاتە ناوچە قووڵەکانی نێو مێشک بەبێ ئەوەی ناچار بن کاسەی سەر بکەنەوە. بەشێوەیەک دروستکراوە دەتوانێت مەینەکانی نێو دەمارەکانی مێشک بتوێنێتەوە یان دەرمانەکان راستەوخۆ بگەیەنێتە شوێنی برینداربوون و جەڵدە لە مێشکدا.

بۆچی گرنگە؟
گرنگی ئەم ئامێرە لەوەدایە، دەتوانێت چارەسەری جەڵدەی مێشک بە کەمترین زیان بە ناوچەکانی دیکەی مێشک و بە  وردبینییەکی بێ وێنەوە، هەروەها کاریگەریی لاوەکی و مەترسییەکانی پەیوەست بە نەشتەرگەری تەقلیدییەوە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.
جگە لەوەی دەرگا بەڕووی ئامرازە رۆبۆتییە بچووککراوەکاندا دەکاتەوە کە لە ناوەوە چارەسەری نەخۆشییەکانی مێشک و دەمارەکان بکەن.
دواجار لە داهاتوودا چارەسەری جەڵدەی مێشک رەنگە وەک "ناردنی رۆبۆتێکی بچووکی لێبێت بۆ ئەرکێک لەناو جەستەدا".

سەرچاوە:com. jismouk

بابەتە پەیوەندیدارەکان