سەرۆک بافڵ: نیگەرانم مووچەخۆران بەبێ وەرگرتنی مووچەکانیان پێدەنێنە جەژنەوە

08:02 - 2025-06-05
کوردستان
134 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە سەرۆک بافڵ پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ کامەرانییان بۆ دەخوازم.

نیگەرانم لەوەی مووچەخۆران بەبێ وەرگرتنی مووچەکانیان پێدەنێنە ئەم جەژنەوە، ئەوە غەدرێکی گەورەیە کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەو مافە سەرەتاییەیان بێبەش بکرێن.

دڵنیابن دوای جەژن هەوڵەکانمان چڕتردەکەینەوە تاوەکو تەواوی بەربەستەکان لابدەین و بەهەر رێگەیەک بێت دەرچەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە گەورەیە بدۆزینەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان