هەرگیز ئەو پرسیارە مەكە

09:28 - 2025-06-05
هەمەرەنگ
26 جار خوێندراوەتەوە

لەناو جیهانی میدیا و راگەیاندندا، بەتایبەت لە بەرنامەی دیدار و چاوپێكەوتنەكاندا هەمیشە پرسیارێكی باو هەیە كە میدیاكار و رۆژنامەنووس لە لایەنی بەرامبەر بەتایبەتی لە نووسەر و هونەرمەندانی دەكەن سەبارەت بە بەرنامە و پلان و بەرهەمی داهاتوویان.
رۆزالی ماگیۆ لە كتێبی( THE ART OF TALKING TO ANYONE) دەڵێت: هەركات ویستتان لەگەڵ نووسەرێك چاوپێكەوتن و گفتوگۆ بكەن هەرگیز لێی مەپرسن لە داهاتوو لەسەر چی دەنووسی، یان بە نیازی چیت لە داهاتوودا؟ یان لە نیگاركێشێك پرسیاری ئەوە مەكەن لە داهاتوو بە نیازی وێنەی چی بكێشیت؟ یان پلانی داهاتووت چییە؟ چونكە ئەم جۆرە كەسانە پێیان خۆشە باسی دەستكەوتەكانی رابردوویان بكەیت، چونكە خۆیان بیانەوێت لەسەر پلانەكانی داهاتوویان قسە دەكەن، هەر بۆیە نایانەوێت لەسەر بەرهەم و پرۆژە و پلانی داهاتوویان قسە بكەن و ئێوەش لەسەر پرسیارەكەتان سوور مەبن. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان