هەردوو پەیماننامەی سێڤر و لۆزان لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌

09:18 - 2022-08-14
کوردستان
403 جار خوێندراوەتەوە

كۆمار عەلی

دوێنێ‌ لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌، كۆڕێك بۆ توێژەر و نووسەر ناسح حەمەحسێن بەناونیشانی (خوێندنەوەیەكی یاسایی و سیاسی بۆ هەردوو پەیماننامەی سێڤر و لۆزان) رێكخرا.
لە كۆڕەكەدا، نووسەر گێڕانەوەیەكی مێژوویی بۆ هەردوو پەیماننامەكە كرد و ئاماژەی بەوەكرد كە توێژینەوە لەسەر ئەم دوو پەیماننامەیە لە یەككاتدا كارێكی ئێجگار قورسە، بەڵام بە مەبەست باسەكەم وا هەڵبژاردووە، چونكە باسكردنی یەكێك لەو دوو پەیماننامەیە بێ‌ ئەوەی تریان، ناتەواو دەبێت.
پاشان، نووسەر، لایەنە یاسایی و سیاسییەكانی هەردوو پەیماننامەكەی شیكردەوە، چ ئەوەی پەیوەندی بە كورد و كوردستانەوە هەبوو، چ وەكو پەیماننامەیەكی جیهانی باسی لێوەكرد.
پاشان، گفتوگۆیەكی كراوە لە نێوان نووسەر و ئامادەبووان لەبارەی بابەتەكەوە دروستبوو.

#ساڵۆنی كوردستانی نوێ

بابەتە پەیوەندیدارەکان