وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم وەڵامی وەزارەتی نەوتی عیراقی دایەوە

05:23 - 2025-06-05
کوردستان
114 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆمەتباركردنی هەرێمی كوردستان بە بەقاچاخبردنی نەوت، هەوڵێكی ئاشكرایە بۆ بەلاڕێدابردنی سەرنجەكان لەسەر ئەو پرۆسە قاچاخ و گەندەڵییە فراوانەی لە ناوچەكانی دیكەی عیراق ئەنجام دەدرێت.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا ئەوەش هاتووە، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە کە بەرپرسیارە لە وەستانی هەناردەکردنی نەوت، بەڵکو ئەنجامی ئەو داوایەی وەزارەتی نەوتی عیراقە کە لەدژی وەزارەتی وزەی تورکیا تۆماری کردبوو، زیانی زیاتر لە 25 ملیار دۆلاری بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و کۆمپانیاکان گەیاندووە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەموو شکستەکان خراونەتە پاڵ هەرێمى کوردستان کە لە بنەمادا دەرئەنجامى سیاسەتى هەڵەیە و وەزارەتى نەوت بەشێوەیەکى ئاشکرا و بەردوام پێشێلى دەستوور دەکات و بەربەستە لەبەردەم پەسەندکردنى یاساى نەوت و گازى ناوەندى، بوونەتە هۆکارى بڕینى نان و مووچەى هاونیشتمانییانى هەرێمى کوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان