چیرۆکە هەواڵ/ تاڤان سه‌رکه‌وت
شاناز و مه‌هناز لە دوای تەواوکردنی خوێندنیان خەونیان ئەوە بوو کار بکەن و خۆیان بژێوی ژیانیان دابین بکەن. له بنه‌ماڵه‌یه‌کی تاڕاده‌یه‌ک کراوه بوون و بژێوی ژیانیان مامناوه‌ند بوو. له‌و شاره‌ی ئه‌وانی تێدا بوون که‌مترین کاری تێدا بوو، بۆیه دوای قسه‌کردن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌دا بڕیاریاندا بچنه شارێکی تر ده‌ست به‌کارکردن بکه‌ن.
شاناز دووساڵ لە مه‌هناز گەورەتر بوو بەشی کارگێری تەواو کردووە له زانکۆیه‌کی ئه‌هلی و مه‌هنازیش به‌شی هونەرە جوانەکانی له په‌یمانگای حکومی.
بیریان لە زۆر ئیش کردەوە، بەڵام بڕیاریاندا کاری ریکلام بکەن، وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن پێیان وابووه هیلاکی که‌متر و پاره‌یه‌کی زۆرتر قازانج ده‌که‌ن و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ناسرێن به‌هۆی کاره‌که‌یانه‌وه.
لە کۆمپانیایەک وەک کاری ریکلام دەست بەکار دەبن و چیرۆکی ژیانیان دەست پێدەکات.
شاناز وتی: هەموو رۆژ دەچووینە سەر کاری خۆمان و هیچ کێشەمان نەبوو ئیشەکەمان زۆر خۆش دەویست، کڕیارێکی باشمان بۆ کۆمپانیا دۆزییەوە، بەڵام رۆژێک خاوەن کۆمپانیا وتی: دەبێت تەنورەی کورت لەبەر بکەن، ئێمەش وتمان ئێمە ریکلام بۆ مەواد دەکەین نەک بۆ خۆمان، بەڵام خاوەن کۆمپانیا وتی کاری ریکلام وایە ئەبێت خۆتان سەرنج راکێش بن، خۆتان بڕۆن جل بکڕن و من پارەکەی دەدەم، من رەتم کردووە بەڵام مه‌هنازی خوشکم وتی با ئیشەکەمان لە دەست دەرنەچێ و ئەوەی ئەو دەیڵێت با جێبەجێی بکەین ئەوەندە قورس نییە.
مه‌هناز هەرچەندە بچووکتر بوو بە تەمەن، بەڵام بە باڵا و جسم گەورەتر بوو لە شاناز.
مه‌هناز وتی: رۆژێک خاوەن کۆمپانیا بانگی کردم هەندێ قسەی کرد سەیر بوو! منیش خۆم تێنەگەیاند، بەڵام لە کۆتاییدا وتی رۆژی هەینی میوانمان دێت دەڕۆین بۆ باخ ئێوەش لەگەڵمان بن، ئێمەش ئاسایی وەک خێزانێک وابووین لە کۆمپانیا رۆشتین، لەوێ چەند هاوڕێیەکی خۆی هاتبوون، دەیان خواردەوە و بەجۆرێکی زۆر ناشرین سەیریان دەکردین.
مه‌هناز چاوه‌کانی سوربووبوونه‌وه و یاری به په‌نجه‌کانی ده‌ستی ده‌کردو وتی: لێگه‌ڕێ ئه‌و شه‌وه چی روویدا با له دڵی خۆمدا بمێنێته‌وه.
رۆژە ناخۆشەکان لێرەوە دەست پێدەکەن
هەرچەندە خەڵک زۆر کاڵا و شتومەکەکانی دەکڕی، بەڵام کۆمپانیا هەر گلەیی دەکرد.
شاناز باسی ئەوەی کرد” رۆژێک خاوەن کۆمپانیا باسی سەفەری دەکرد و وتی لەگەڵ خۆم دەتبەم ، خۆی لێ نزیک کردمەوە و دەستی لەسەر شانم دانابوو، هەستم کرد دەیەوێت شتێک بکات، دەستی ئەهێنا بەقژما، دواتر دەستی خستە سەر رانم و منیش هەستام وتم ئیشم هەیە و هاتمە دەرەوە، بەڵام ئەمەم بۆ خوشکەم باس نەکرد.”
مه‌هناز دەڵێت” ئێوارەیه‌کی درەنگ بوو خوشکەکەم ئەو رۆژە نەهاتبوو بۆ کار، خاوەن کۆمپانیا وتی ئێوارە بەیەکەوە نان دەخۆین، رۆشتین بۆ رێستۆرانتێکی راقی و دانشتین نانمان خوارد، لە کاتی نان خواردن هەندێ قسەی وروژێنەری کرد، کە گەڕاینەوە وتی تۆ شۆفێری بکە، ئەویش خۆی نزیک دەکردە و دەستی خستبووە سەر رانم، لە شوێنک وەستاین ماچی کردم، ئیتر منیش سەیارەکەم وەستاندوو وتم دادەبەزم .بەڵام هەتا هێزی تێدابوو زلەیەکی لێدام و منیش هاوارم کرد و یەکسەر دابەزیم.
مه‌هناز لە کاتی گێڕانەوەی چیرۆکەکەیدا هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی و وتی ئەو شەوە وەک کەسێکی شێت بەسەرجادەکانا دەڕۆشتم و دەگریام دەمگوت ئێمەی کچان بۆ دەبێت هەمیشه بۆ مەرامی تایبەت بەکاربهێنرین بۆ وەک کاڵایەک سەیرمان دەکەن و تەنها بۆ جنس بەکارمان دەهێنن.
دوای ئەوەی هاتمەوە ماڵەوە و بۆ شانازی خوشکمم باس کرد، هەردووکمان بڕیارماندا واز لەو کارە بهێنین، نەمان زانی بە ناوی ریکلامەوە دەمانکەن بە کاڵا.
بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئێستا بەشێک لە کچان پەنا دەبەنە بەر کارکردن بەگشتی و کاری ریکلام بە تایبەت.
لەو بارەیەوە خورشید ئەحمەد کە ناوی خوازراوی کارمەندێکی کۆمپانیایی ریکلامە وتی: زۆرکات ئەو کچانەی روو دەکەنە کۆمپانیاکەمان هیچ هۆشیارییەکیان نییه و بەبێ بوونی گرێبەست راستەوخۆ کاردەکەن، یاخود بەهۆی ئەوەی بەشێک لە کچان خوێندنیان تەواوکردووە و دانەمەزراون یاخود هەندێکیان بژێوی ماڵیشەوەیان لەسەرشانە بە ناچاری بەهەموو مەرجێک رازی دەبن.
بێ ده‌نگ مه‌بن
زۆر کات کێشەی لەم جۆرە نابرێتە دادگاکان و لە دەرەوەی دادگا کۆتایی پێدێنن، سەبارەت بەو بابەتە پارێزەر ئاکام تەها وتی: زۆربەی کەیسەکانی دادگا بەداخەوە لەسەر توندوتیژیە کە بەرامبەر بە کچان و ژنان کراوە لە شوێنی کاردا نەک تەنها کاری ریکلام زۆربەی بوارەکانی تریش وەک (تەندروستی، پەروەردە، دەزگا میدیاییەکان.... هتد .
ئەو پارێزەرە لە درێژەی قسەکانیشیدا وتی: کچان زۆرکەم روودەکەنە دادگاکان و لە کێشەی لەم جۆرەدا بێدەنگ دەبن ئەویش بەهۆی ئەوەی ناویان نەزڕێت یاخود لەترسی ماڵەوە یان ترس لەخاوەن کارەکە و وەک خۆشیان زۆرکات دەڵێن ترسمان هەیە لە کوشتنیشمان لەلایەن کەسانی تاوانبارەوە، بەڵام دەبێت رێکخراوەکان و سەندیکای کرێکاران و میدیاکان گرنگی بەم بابەتە بدەن و کچان هانبدەن لەسەر مافە رەواکانی خۆیان (بێ ده‌نگ نه‌بن) ئه‌رک و مافەکانی خۆیان بزانن و پێشتر زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆک وسیستمی ئه‌و شوێنه وه‌ربگرن کاتێک له شوێنێک کارده‌که‌ن، چونکه ته‌نها کار دۆزینه‌وه گرنگ نیه، به‌ڵکو سه‌لامه‌تی و ناو ناوبانگ و خۆپارێزی له‌که‌سانی به‌رژه‌وه‌ند خواز‌و به‌کاڵا سه‌یرکردنی مرۆڤ له‌سه‌روکارکردنه‌وه‌یه.
کۆتایی دنیا نییە
مه‌هناز بەدەم چاککردنی پرچەکانییەوە وتی: هه‌رچه‌نده بۆماوه‌یه‌کی زۆر من و شاناز تووشی خه‌مۆکی بووین دڵگران بووین، به‌ڵام وتمان ئه‌مه کۆتایی ژیان نییه ده‌بێت به‌رده‌وام بین له کارکردن و تاکو بژێوی ماڵیشه‌وه دابین بکه‌ین بۆیه ئه‌مه کۆتایی خۆم و خوشکەکەم نەبوو هەردووکمان دوکانێکی جوانکاری ژنانمان دانا، به‌و بڕه پاره‌یه‌یی که هه‌مان بوو له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا کۆمه‌ڵێک که‌لوپه‌لی ماڵوەشمان فرۆشت، هیچ که‌سێک هاوکاری نه‌کردین ته‌نها خۆم و خوشکه‌که‌م بووین له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌مان هێشت که‌س به کێشه‌که‌مان بزانێت، ته‌نانه‌ت ماڵیشه‌وه.
مه‌هناز وتیشی: لەپاڵ کاره‌که‌ی خۆماندا لەگەڵ رێکخراوێکی گەنجان کاردەکەین بە خۆبەخش و سیمینار و کۆڕ رێک دەخەین بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی خوێندکارانی خوێندنگەکان و زانکۆ و پەیمانگاکان دوای ته‌واوکردنی خوێندنیان به هۆشیاریه‌کی زۆره‌وه مامه‌ڵ بکه‌ن و کارێکی باش بدۆزنه‌وه ئەگه‌ر مووچه‌یه‌کی که‌میش بێت، به‌ڵام کارێکی ئازادیان هه‌بێت و ئه‌رک و مافه‌کانی خۆیان بزانن، هه‌رچه‌نده ئێستا زۆر دڵخۆشین بەوەی کە توانیمان لە هەڵەیەکی ژیانمان دەرس وەرگرین و بڵاویکەینەوە لەگەڵ کچاندا بۆ ئەوەی کەس تووشی هەڵەی هاوشێوەی ئێمە نەبن.
مەهناز لە کۆتیایدا وتی هەر کاتێک ریکلامێک دەبینم یاخود لە نزیکی ئەوشوێنەدا تێئەپەڕم هەمیشە دەڵێم « تکایە بەکاڵاکردنی کچان بوەستێنن»