بەڕێوەبەرایەتیى دژەتیرۆر، بە هاوبەشیى هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، کێوماڵى چەند ناوچەیەکى گەرمیانى کرد و دەستیبەسەر ژمارەیەک حەشارگەدا گرت.
دژەتیرۆر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەووڵاتیان و لەناوبردنی هەر مەترسییەکی تیرۆر و تۆقاندن، هێزەکانیان بە هاوبەشیی هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، کێوماڵی چڕی سنووری گەرمیانیان کرد.
دژەتیرۆر دەڵێت، لە هەڵمەتەکەدا توانرا چەند حەشارگەیەک کە لەلایەن ئەو گرووپەوە بەکاردەهات، دەستیانبەسەردابگیرێت و پاکبکرێنەوە.