دوای دابڕانێکی زۆر کە ماوەی دە ساڵی خایاند گۆرانیبێژی جەزائیری «شاب خالید» لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە کە بەم نزیکانە ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بڵاودەکاتەوە، هەروەها چەند دیمەنیکی گۆرانییەکی بڵاوکردۆتەوە کە یەکێکە لە بەرهەمەکانی ئەلبوومە نوێکەی و بڕیارە لەم مانگەدا بڵاوی بکاتەوە.
شاب خالید یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی عەرەب و خاوەنی ژمارەیەک گۆرانی و ئەلبوومە.