هۆڵی کۆنگرێس لە کەلار دروستدەکرێت

10:57 - 2025-06-17
کوردستان
55 جار خوێندراوەتەوە

بەشی ئەندازە و پرۆژەکانی سەرۆکایەتیی زانکۆی گەرمیان، لە بەردەوامیی کارەکانیدا، هۆڵێکی نمونەیی لەناو کەمپی زانکۆ دروستدەکات.
گەیلان مستەفا بەڕێوەبەری بەشی ئەندازەی پرۆژەکان لە زانکۆی گەرمیان بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پرۆژەی دروستکردنی هۆڵی کۆنگرێس لە نێو کەمپی زانکۆی گەرمیان خرایە بواری جێبەجێکردنەوە و کارکردن تێیدا دەستیپێکرد.
وتیشی: بەشی ئەندازە و پرۆژەکانی سەرۆکایەتیی زانکۆ سەرپەرشتی دەکات و لەسەر رووبەری 800 مەتر دووجا دەبێت، پێکدێت لە هۆڵێک کە 400 کەس لەخۆدەگرێت و چوار ژووریش بۆ کارگێڕی، خزمەتگوزاریی هۆڵ و جێگەی پێشوازیش، لەخۆدەگرێت.         

گەرمیان، حسێن عەزیز

بابەتە پەیوەندیدارەکان