پێشانگەی (سەمای تابلۆكان) كرایەوە

10:45 - 2025-06-18
دووتوێ
31 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی دووشەمە 16/6/2025 لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هونەرمەندان و هونەردۆستان، پێنجەمین پێشانگەی شێوەكاری بۆ هونەرمەند ئازاد مەخموری، بەناوی ( سەمای تابلۆكان) لە هۆڵی میدیا كرایەوە و ماوەی سێ  رۆژ بەردەوام دەبێت.
پێشانگەكە لە 30 تابلۆی قەبارە جیاواز پێكدێت، كە بەشێوازی هونەری گرافیك دروستكراوە، وەك هونەرمەند ئاماژەی بۆ دەكات، تابلۆكان گوزارشت لە كێشە كۆمەڵایەتییەكان و قورسی ژیانی ژنانی كورد و ئەو كارەساتە خوێناویانە دەكات كە لەرابردوودا بەسەر خەڵكی باشووری كوردستاندا هاتووە.

#كوردستانی نوێ- هەولێر

بابەتە پەیوەندیدارەکان