بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی نوێ سەبارەت بە پەرەسەندنی ململانێکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران ئەنجامبدات.
نوێنەرایەتی گویانا کە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکەی دەکات رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی سەرەتایی بەپەلە کە هەفتەی رابردوو بەڕێوەچوو، بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنی نوێ لەسەر داوای ئێران بەڕێوەبچێت کە لە لایەن روسیا، چین و پاکستانەوە پاڵپشتی داواکارییەکە دەکرێت.