بەرەو قۆناغی گروپەكانی چامپیۆنس لیگ

02:09 - 2022-08-15
وەرزش
337 جار خوێندراوەتەوە

تیشکۆ

هەفتەی رابردوو سەرجەم یارییەكانی سێیەم قۆناغی یارییە بەراییەكانی چامپیۆنس لیگ كۆتاییانهات و یارییەكانی گەڕانەوەش كران.
پێشتر یارییەكانی چوونیشیان كرابوون، سەرجەم ئەنجامی یارییەكانی چوون و گەڕانەوەكانیان بەمشێوەیە بوون كە 10 یانەیان بۆ قۆناغی پلەی ئۆفی یارییەكان سەركەوتوون: 
*شیریف تیراسبۆڵ-مۆڵدۆڤا × ڤیكتۆریا پڵزن-چیك(1-2)(1-2).
*لۆدۆگۆریتس-بولگاریا × داینەمۆ زەگریب-كرواتیا(2-4)(1-2).
*مۆناكۆ-فەرەنسا × ئایندهۆڤن-هۆڵەندا(1-1)(2-3).
*سانت جیلۆز-بەلجیكا × گلاسكۆ-سكۆتلەندا(2-0)(0-3).
*بەنفیكا-پورتوگال × میتیلاند-دانیمارك(4-1)(3-1).
*بۆدۆ-نەرویج × زالگریس-لیتوانیا(5-0)(1-1).
*ماكابی حەیفا-ئیسرائیل × ئەپۆڵۆن-قوبروس(4-0)(0-2).
*د.كییەڤ-ئۆكرانیا × شتۆرم گراتس-نەمسا(1-0)(2-1).
*كارابخ ئەنگدام-ئازەربیجان × فرینكفارۆزی-هەنگاریا(1-1)(3-1).
*زڤیزدا-سربیا × بیۆنیك بێریڤان-ئەرمینیا(5-0)(2-0).

پلەی ئۆف
پاش ئەوەی براوەكانی ئەم 10 یارییە دەركەوتن و دواتریش هەردوو یانەی كۆپنهاگنی دانیماركی و ترابزۆن سپۆری توركیاش بۆ هەمان قۆناغ سەركەوتن، قورعە بۆ یارییەكانی قۆناغی پلەی ئۆفیش كراو رۆژانی سێشەممەو چوار شەممەی ئایندە بەمشێوەیە یارییەكانی قۆناغی پلەی ئۆف دەستپێدەکەن كە براوەكانیان دەگەنە قۆناغی گروپەكان:

سێشەممە 16/8/2022
*گلاسكۆ رەینجەرز×ئاینهۆڤن-سەعات 10 ی شەو.
*بۆدۆ گلیمت×دینامۆ زەگریب-سەعات 10 ی شەو.
*كۆپنهاگن×ترابزۆن سپۆر-سەعات 10 ی شەو.
چوار شەممە 17/8/2022
*كاراباخ ئەنگدام×ڤیگتۆریا پلزن- سەعات 7:45 ی شەو.
*دینامۆ كییەڤ×بەنفیكا-سەعات 10 ی شەو.
*ماكابی حیەفا×سرڤینا زڤیزدا-سەعات 10 ی شەو.
هەفتەی ئایندەش یارییەكانی گەڕانەوەیان دەكرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان