״‎رێگەنادەین منداڵان لەسەر شەقامەكانی هەڵەبجە كاربكەن״

01:29 - 2025-06-22
کوردستان
27 جار خوێندراوەتەوە

‎لە شەقامەكانی هەڵەبجە هیچ منداڵێك كارناكات، بەڕێوەبەری چاودێرییش، ئاماژە بەوە دەكات كە كاركردنی منداڵان لەسەر شەقامەكان رێگەپێدراو نییە.
‎دانا حەمەشەریف بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەڵەبجە، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە سنوورەكەدا بەتایبەتی لەسەر شەقام و لە ترافیك لایتەكاندا رێگە بە كاركردنی منداڵان نادەن، وتیشی: لە هەر شوێنێك ببینرێت منداڵ كارێك دەكات، كە زیاتر ئەوانە منداڵانی ئاوارەی نیشتەجێی سنوورەكەن، یان لە دەرەوەی هەڵەبجەوە دێن و كارێك دەكەن، رێگەیان پێنادرێت و كەسوكاریان ئاگاداردەكرێتەوە لە دووبارەنەبوونەوەی.

هەڵەبجە، محەمەد تۆفیق نەورۆڵی

بابەتە پەیوەندیدارەکان