ئەنجومەنێك بۆ خزمەتكردنی كەركوك دامەزرێنرا

01:30 - 2025-06-22
کوردستان
46 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەك گەنجی خۆبەخش لە كەركوك، ئەنجومەنێكیان دامەزراند و سەرۆكی ئەنجومەنەكەش ئەوە دەخاتەڕوو كار و چالاكییەكانیان چەندین بوار دەگرێتەوە و خزمەتی هەمووان دەكەن بەبێ جیاوازی.
نەجات سدیق سەرۆكی (ئەنجومەنی خزمەت بۆ خزمەتكردن) لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگەیاند: كاری ئەنجومەنەكەیان خۆبەخشییە و ئامانجیان تەنیا خزمەتكردنی دانیشتووانی كەركوكە و یەكەم كاریشیان نۆژەنكردنەوەی باخچەی ئیسكان بووە، وتیشی: یەكێك لە چالاكییەكانمان گەیاندنی داواكاریی خەڵكە بە لایەنە پەیوەندیدارەكان، بۆ ئەوەش سەردانی فەرمانگەكان دەكەین و بە هەموو شێوەیەك لەگەڵ خەڵكدا دەبین، هەروەها گەیاندنی هاوكاری و بەدەنگەوەچوونی كەسانی هەژار و كەمدەرامەت، یەكێكی دیكەیە لە ئامانجەكانمان و خزمەتەكانیشمان بەبێ جیاكاریی ئایینی و مەزهەبی و سنوورەكانە.
سەرۆكی ئەنجومەنەكە، گەنجانی شار ئاگاداردەكاتەوە لەوەی هەر كەسێك ئارەزوو دەكات دەتوانێت ببێتە ئەندامی ئەنجومەنەكەیان.
كەركوك، هێمن ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان