چین 49.9 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی بیانی هەبووە

10:30 - 2025-06-23
ئابووری
29 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانیی چین رایگەیاند: لە ماوەی پێنج مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 24.01 هەزار كۆمپانیای بیانی وەبەرهێنانیان لە چیندا كردووە، واتە بەراورد بە ساڵی رابردوو وەبەرهێنانی بیانی لەو وڵاتە بە رێژەی %10.4 زیادی كردووە و گەیشتۆتە 49.9 ملیار دۆلار.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ناو وڵاتانی بیانیدا وەبەرهێنانی بەریتانیا لە چین بە رێژەی %60.9 ، وەبەرهێنانی كۆریای باشوور بە رێژەی %10.3 و وەبەرهێنانی ئەڵمانیاش بە رێژەی %7.1 زیادی كردووە.
ئەلعەرەبییە بزنس

بابەتە پەیوەندیدارەکان