ئەمڕۆ دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەشاری هەولێر، بەئامادەبوونی هەڤاڵ د.مەجید حەمەدئەمین، لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی ٣ی هەولێر کۆبووەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن و راگۆرینەوە لەبارەی دواین پێشهات و گۆرڕانکارییەکانی ناوچەکە و باردۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق.
دۆخ و گوزەرانی هاووڵاتیان و پرسی مووچەو هەوڵەکانی یەکێتی بۆ پرسی پێکهێنانی کابینەی ١٠ی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، هەڵسەنگاندنی کاروباری مەڵبەند و کۆمیتەکانی سنووری پارێزگای هەولێر باسی لێوەکرا، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ جەخی لە هاوکاری و پشتیوانی یەکتر کردەوە لەناو ئۆرگانەکاندا کە بەدڵسۆزانە و هاوسەنگانە کار بکرێت بۆ پاراستنی ئەو تەبایی و لێک تێگەیشتنەی کە لەنێو کادیرو جەماوەری یەکێتیدا هەیە.