هانا ئەسعەد وێنەگرە، تەمەنی 61 ساڵە، وێنەگریی لای ئەو خولیا و حەزە، هەرچەندە كاتی خۆی بۆی نەلواوە بە شێوەیەكی رەسمی و مەیدانی كاری وێنەگریی بكات، بەڵام كۆڵی هەر نەداوە.
هانا ئەسعەد بە دوالاپەڕەی وت: ساڵی 1964 لە گوندی بانی خێڵان سەر بە قەزای دەربەندیخان لەدایكبووم، ئێستا خانەنشینم، هەر لە منداڵییەوە هۆگری كامێرا و وێنەگرتن بووم. زیاتر لە 47 ساڵە وێنە دەگرم، بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1978 دەستم بە وێنەگریی كرد، سەرەتا بە كامێرای فیلم، چەند وێنەیەكی سروشتم گرت، خێزانەكەمان زۆریان بەدڵ بوو. دواتر بە هۆی خراپی بارودۆخی سیاسی ئەوسا كە هەموو كەسێك رێگەی پێنەدەدرا كامێرای پێبێت، ماوەیەك وەستام تا راپەڕین، لە دوای ڕاپەڕینەوە دووبارە دەستمپێكردەوە، بە تایبەتی لە دوای 2013 زیاتر هەوڵمدا خولیاكانم پەرەپێبدەم، زیاتر وێنەی سروشتی جوانی كوردستان دەگرم، چەندجارێك لەلایەن دامودەزگاكان خەڵات كراوم، توانیومە لە رێگەی كامێراكەمەوە خزمەتی كەرتی گەشتوگوزار بكەم، وەك خۆبەخشێك پێمخۆشە وێنەكانم ببنە هاندەرێك بۆ گەڕانەوەی تاكی كورد بۆ ناو سروشت.
هیوادارم گەنجان و تازە پێگەیشتووان زیاتر گەشە بە تواناكانیان لەبارەی وێنەگرییەوە بدەن و بڕۆنە ناو سروشتەوە، چونكە ئاشنابوون بە سروشت چێژی خۆی هەیە، هەستی پێناكەیت تا ئەوكاتەی تاقی نەكەیتەوە. من كاتێك كە وێنەی سروشت یان ئاژەڵە كێوییەكان دەگرم چێژ وەردەگرم.
محەمەد عەبدولڕەحمان