یەکەمینجارە دەبێتە پاڵەوانی (NBA)

02:13 - 2025-06-24
وەرزش
19 جار خوێندراوەتەوە

هەردوو تیپی ئۆكلاهۆما سیتی ساندەر و ئیندیانا پایسەرس، یاریی کۆتایی ئەمساڵی خولی باسكەی تیپە موحتەریفەكانی ئەمریكا (NBA) یان کرد و ئۆکلاهۆما جامی پاڵەوانی بەرز کردەوە.
بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە 23/6، یاریی حەوتەمی نێوانیان كرا، یارییەكەش بە بردنەوەی ساندەرس  103-91 كۆتاییهات، بەمەش ئۆکلاهۆما سیتی سساندەر چوارەم بردنەوی لە کۆی حەوت یاریی کۆتایی لە پایسەرس بردەوە و بۆ یەکەمین جار لە مێژووی تیپەکەدا جامی پاڵەوانی بەرز کردەوە.
سیستمی یارییەكانی قۆناغی پلەی ئۆف تا یاریی كۆتاییش بەشێوەیەكە دەبێت هەردوو تیپ 7 یاریی بكەن، كام تیپ توانی 3+1 یاریی واتە چوار یاریی لەوی تر بباتەوە، ئەوسا بە براوەی یارییەكە دیاریی دەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان