بە پێی راپۆرتێكی (CNN)، بەهۆی هێرشە مووشەكییەكانی ئەم دواییەی ئەمریكاوە بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 81 دۆلاری تێپەڕاند، كە یەكەم جارە لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا بگاتە ئەو ئاستە.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا جیهان چاوەڕێی گۆڕانكاریی زیاتر و ئەگەری داخستنی گەرووی هورمزە لەلایەن ئێرانەوە، چونكە ئەگەر ئەوە روو بدات، ئەوا نرخی نەوت زیاتر بەرز دەبێتەوە و بازاڕیش پشێویی تێدەكەوێت.
CNN