كاركردن لە كۆنكرێتكردنی بەشی سەرەوەی بەنداوی باوەشاسوار لە كفری بەردەوامە.
تێچووی پرۆژەكە بە هەماهەنگیی ئیدارەی شار، لەلایەن چەند خێرخوازێكی كفرییەوە دابینكراوە و لە چوارچێوەی پرۆژەی بەگەشتیاریكردنی بەنداوی باوەشاسواردایە.
ئەندازیاری عەفان ئازاد سەرپەرشتیاری پرۆژەكە بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ئەم پرۆژەیە بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیانە و سوودێكی زۆری هەیە.
كفری، حەیدەر ئەحمەد