بەپێی ئامارێكی فەرمانگەی تەندروستیی كەركوك كە دەست كوردستانی نوێ كەوتووە، لە ماوەی ئەم مانگەدا هەزار منداڵ لە دایكبوون.
سامان یابەعەلی وتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی كەركوك، لە ماوەی ئەم مانگەدا هەزار منداڵ لەدایكبوون و زیاتر لە 150 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر بۆ منداڵان كراوە، وتیشی: لەبەرنامەماندایە نەخۆشخانەكە لە 217 قەرەوێڵەوە فراوانتر بكەین، چونكە رۆژانە لۆدێكی زۆری لەسەرە و بەنیازین لە ئایندەیەكی نزیكدا پرۆژەكە بخەینە بواری جێبەجێكرنەوە، داواشمان لە وەزارەتی تەندروستی كردووە هاوكارمان بێت، راشیگەیاند: نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون تازە دروستكراوە و قەرەباڵغی لەسەر نەخۆشخانەكانی ئازادیی فێركاری و كەركوكی گشتی، كەمكردۆتەوە.
كەركوك، هێمن ئەحمەد