پڕۆژەی گۆڕینی بۆریی ئیفرازی سێی هەولێر دەستپێدەكرێت

09:35 - 2022-08-16
کوردستان
825 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی لێدوانێكی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم « لەم هەفتەیەدا دەست بە پڕۆژەی گۆڕینی بۆریی ئیفرازی سێی هەولێر دەكرێت»
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم ئەوەی خستۆتەڕوو كە دوای ئەوەی لیژنەیەكی تایبەتمەند لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لێكۆڵینەوەیان لە رێڕەوی بۆریی ئیفرازی سێ كرد، بڕیاردرا بە درێژایی 11 كیلۆمەتر بۆرییەكە بگۆڕدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش حكومەتی هەرێم رەزامەندیی داوە و بودجەی پێویستیش تەرخانكراوە.
لە لێدوانەكەیدا، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەوەشی خستۆتەڕوو كە لە قۆناغی یەكەمدا سێ كیلۆمەتر زیاتر لە وێستگەی مارعۆدا تا ناوشاری هەولێر دەگۆڕدرێت، كە زۆرترین جار شكانی بۆرییەكە لەو رووبەرەدایە.

#هەولێر

بابەتە پەیوەندیدارەکان