دوو ریكۆردی ئەفسانەیی جیهانی

12:54 - 2025-06-24
وەرزش
15 جار خوێندراوەتەوە

لە قۆناغەكانی شەشەم و حەوتەمی خولی ئەڵماسیدا كەلە نەرویج و سوید كران، ئارماند دۆپلانتیسی سویدی و كاریستین وارهۆڵی نەوریجی دیارترین دوو پاڵەوانی بەشداری ئەم خولە بوون بەوەی دوو ریكۆردی ئەفسانەیی و نایابی جیهانییان تۆمار كرد.

دۆبلانتیس 
لەقۆناغی ستۆكهۆڵم-ی خولی ئەڵماسیی پاڵەوانێتیی گۆڕەپان و میداندا كە 15 ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، ئارماند دۆپلانتیسی سویدی ریكۆردی جیهانییەكەی خۆی لە خۆهەڵدان بەزانەدا باشتر كرد و توانی 6:28 مەتر خۆی هەڵبدات و ریكۆردی پێشوی جیهانی خۆی شكاند كە 6:27 مەتر بوو لە پاریس تۆماریكردبوو.
دۆپلانتیس لەم قۆناغەی پاڵەوانێتییەكەدا كە حەوتەم قۆناغ بوو لە كۆی 15 قۆناغەكەی ئەمساڵی خولی ئەڵماسی، لەبەردەم هاندەرانیدا ئاستێكی بێوێنەو نایابی پیشاندا و لەیەكەم هەوڵیدا ریكۆردە نوێیە جیهانییەكەی خۆی تۆمار كرد، ئەمە 12 یەمین جاریشە ریكۆردی نوێی جیهانیی ئەم یارییە تۆمار دەكات.

وارهۆڵم
هەرلەم خولی ئەڵماسییەدا لە قۆناغی نەرویج-شەشەم قۆناغدا كە 12/6 كرا، هەر لە پێشبڕكێیەكانی كوڕاندا، ریكۆردێكی نوێی تری جیهانیی گرنگ و ناوازە تۆمار كرا، پاڵەوانی ئەم ریكۆردە، كاریستین وارهۆڵمی نەوریجی بوو لە راكردنی 300 مەتر بەربەستدا.
وارهۆڵم ریكۆردەكەی سەرسوڕهێنەر و ئەفسانەیی بوو بەوە توانی ماوەكە بە 32:67 سانیە ببڕێت، پێشبڕكێیەكەش بە پێشبڕكی مەزنەكان ناونرا بەوەی زۆربەی هەر زۆری پاڵەوانە جیهانییەكانی ئەم جۆرەی راكردن تیایدا بەشدار بوون، وارهۆڵم لە نێو هەموویاندا بوو بە یەكەم مۆرڤ بتوانێت ئەو ماوەیە بە كەمتر لە 33 سانییە ببڕێت، ریكۆردی پێشووش 33:05 سانیەیە، هەر بەناوی ئەم پاڵەوانە نەرویجییەوەیە و رۆژی 26/4 و لە قۆناغی یەكەمی ئەم پاڵەوانێتییەدا لە شاری شیامین لە چین تۆماریكردبوو.
وارهۆڵم جگە لەم ریكۆردە جیهانییە، خاوەنی ریكۆردی جیهانی راكردنی 400 مەتر بەربەستیشەو ریكۆردەكەشی بریتییە لە 45:94 سانیە و یەكەم پاڵەوانی جیهانییە لەم راكردنەشدا سنوری كەمتر لە 46 سانییە ببڕێت.  

خولی ئەڵماسی
خولی ئەڵماسی ئەمساڵ لە 15 قۆناغ پێكدێت، تائێستا قۆناغەكانی (شیامین لە چن، شەنگهای لە چین، دۆحە لە قەتەر، ریبات لە مەغریب، رۆما لە ئیتاڵیا، ئۆسلۆ لە نەرویج،ستۆكهۆڵم لە سوید و پاریس لە فەرەنسا).
مانگی داهاتووش سێ قۆناغی تر بەمشێوەیە بەڕێوە دەچن:
*ئۆجینی لە ئەمریكا- 5/7.
*مۆناكۆ- 11/7.
*لەندەن- 19/7.

بابەتە پەیوەندیدارەکان