ئێوارەی رۆژی یەكشەممەی رابردوو، قورعە بۆ یارییەكانی قۆناغی 8 یانەی خولی جامی یانەكانی عیراق لە بارەگای یەكێتیی تۆپی پێی عیراق كرا و یارییەكانی ئەم قۆناغە نوێیە دەركەوتن.
لەم قۆناغەی خولەكەدا، سێ یانەی كوردستان بەشدارن ئەوانیش یانەكانی (نەورۆز، زاخۆ و دهۆك)ن، لە ئەنجامی قورعەشدا دوو یانەی كوردستان بەر یەكتر كەوتن ئەوانیش هەردوو یانەی زاخۆ و نەورۆز بوو، دهۆكیش لەگەڵ مینا یاریی دەكات و ئەنجامی قورعەكەش بەمشێوەیە دەرچوو:
-1 دهۆك × مینا.
-2قووەجەوی× نەجەف.
-3زاخۆ × نەورۆز.
-4تەڵەبە × شورتە.
*رۆژی 8/7/2025 یارییەكان دەستپێدەكەن.
*یارییەكان بە سیستمی چون و گەڕانەوە لە نێوان یانەكاندا دەكرێن.
*یارییەكانی چوون لە یاریگای یانەكانی لای راست دەبن و پاشان یارییەكانی گەڕانەوە لە یاریگای یانەكانی چەپ دەكرێن.
*براوەكان لەم یارییانەوە بەمشێوەیە لەگەڵ یەكتر یارییەكانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین و پێشكۆتایی دەكەن:
*براوەی یاریی1 × براوەی یاریی 2.
براوەی یاریی 3 × براوەی یاریی 4.