تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سیروانی نوێ، یاریی چوونی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕێنی خولی پلە سێ و پاڵاوتن و گه‌یشتن به خولی پله دووی یانه‌كانی عێراقی سەرکەوتووانە تەواو کرد و لە یارگای یانەی رەد، بەبێ گۆل لەگەڵ ئەو یانەیە یەکسان بوو، هەفتەی ئایندەش یاریی گەڕانەوە لە یاریگای خۆیاد دەکات و براوە لەم یارییەوە دەگاتە خولی پلە دووی یانەکانی عیراق.
هەر ئەم تیپە، سه‌ركه‌وتووانە قۆناغه‌كانی پێشووتری خولەکەی تێپه‌ڕاند، لە قۆناغی هه‌شت یانەی خولەکەشدا، توانی 3-0 له یانه‌ی شه‌باب ئه‌میر بباتەوە و بگاته قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین.
ئێستا بۆ ئەم قۆناغه نوێیەیە، چوار یانه (سیروانی نوێ، ئه‌كه‌د، ره‌د، سه‌ناعات حه‌ربیه) ماونەتەوه، یارییەکانیش بە سیستمی چوون و گه‌ڕانه‌وه دەکرێن، رۆژی دووشەممەی رابردوو یارییەکانی چوون کران، ئەنجامەکانیش بەمشێوەیە بوون؛
یاریی چوون- دووشه‌ممه 23/6/2025
*ره‌د 0 × 0 سیروانی نوێ- لە یاریگای ره‌د.
*سه‌ناعات حه‌ره‌بیه 2 × 0 ئه‌كه‌د - لە یاریگای سه‌ناعات.
یاریی گه‌ڕانه‌وه-شه‌ممه 28/ 6/ 2025
سیروانی نوێ × ڕه‌د - لە یاریگای سیروانی نوێ.
ئه‌كه‌د × سه‌ناعات حه‌ربیه- لە یاریگای ئه‌كه‌د.
براوەی ئەم دوو یارییەش دەگەنە خولی پلە دووی یانەکانی عیراق.