لی شییانگ، سەرۆک وەزیرانی چین، هۆشداری دا لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی بازرگانیی جیهانی و رایگەیاند، هیچ وڵاتێک ناتوانێت بە تەنیا پێشبکەوێت و پێویستە لەسەر بنەمای هاوبەش کاربکرێت.
لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە تیانجین، لی شییانگ وتی، "پێویستمان بە یاسای جەنگەڵ نییە کە بەهێز لاواز دەقۆزێتەوە، بەڵکو پێویستمان بە سەرکەوتنی هاوبەشە".
جەختیکردەوە کە کێشەکان لە رێگەی رێزگرتنی یەکتری و گفتوگۆی بەهێزەوە چارەسەر دەکرێن.