لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئێران دەکات

10:18 - 2025-06-25
کوردستان
59 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری هەولێر پێشوازیکرد لە “فەرامەرز ئەسەدی”، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەرێمی کوردستان.
لەدیدارێکدا، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و ئاڵۆزییە هەنووکەیەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەتایبەتی باسی لێوەکرا. دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند، پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان هەردوولا دەکەین، گفتوگۆی دیبلۆماسی و چارەسەکردنی ئاشتیانەی ناکۆکییەکان تاکە بژاردەی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەیە. 
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ هیوای خواست گیانی قوربانیان بەهەشتی بەرین بێت و هیوای زووچاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.
لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا جەخت له‌ په‌يوه‌ندييه دێرينه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و‌ هه‌رێمى كوردستان کرایەوە، هەردوولا هاوڕابوون هەرێمی کوردستان وەک دراوسێیەک هەمیشە لەگەڵ ئاشتی و گفتوگۆی بنیاتنەرانە بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان