ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری (شارباژێڕی نوێ) بڵاوكرایەوە

10:20 - 2025-06-26
هەمەرەنگ
17 جار خوێندراوەتەوە

ژمارە (8)ی گۆڤاری شارباژێڕی نوێ لە دووتوێی 102 لاپەڕەدا بە كۆمەڵێك بابەتی هەمەجۆری ئەدەبی و زانستی و رۆشنبیری كەوتە بەردیدی خوێنەران.
لەم ژمارەیەدا كۆمەڵێك بابەت خراونەتەڕوو لەوانە: (مام جەلال تەسبیحێكی بە تەبەڕوك لێوەرگرتم، گەڕانەوە بۆ دەمی شۆڕشی كورد بە رابەرایەتی شێخ مەحمود، قادرئاغا موبڕەیی، حەسرەتی باوكە شەهیدێك لە كۆڕەودا، تراژیدیای راگواستنی گوندی ژاژڵە، مەڕ و بزن لە كوردەواریدا، نووسین ئامڕازە یان ئامانج، شێخ مەحمودی كارێزە و چەندین بابەتی دیكە.
شارباژێڕی نوێ، گۆڤارێكی كەلتوری رۆشنبیری وەرزییە، ناوەندی رووناكبیریی شارباژێڕ دەریدەكات.  
جەواد حەیدەری

بابەتە پەیوەندیدارەکان