وەزارەتی پلاندانانی عیراق، دابەزینی بەرچاوی رێژەی بێكاریی لە وڵاتدا لە رێژەی 17% ەوە بۆ 13% راگەیاند.
عەبدولزەهرا هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند، ئێستا رێژەی بێكاری بۆ ئاستی ساڵی 2020 دابەزیوە، ئەوەش بەهۆی پەرەپێدان و دروستكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری حكومی و تایبەت، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی كاركردن لە زیاتر لە هەزار و 400 پڕۆژەی راگیراو و پێدانی قەرز بە پرۆژە بازرگانییە بچوكەكان.
وتیشی، ئەو پلانانەی حكومەت وایكردووە لە ئێستادا رێژەی بێكاری لە رێژەی 17% ەوە كەمبێتەوە بۆ 13% ئەوەش مایەی دڵخۆشییە.